بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێم پلەی گەرمی کەمێک نزمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی کەمێک نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44
سلێمانی : 42
دهۆک : 42
کەرکوک : 44
هەڵەبجە : 43
زاخۆ :43
سۆران : 43
حاجی ئۆمەران : 31
گەرمیان : 45