هەولێر.. ئاگر لە کەمپێکی ئاوارەکان کەوتەوە و پێنج کەس سوتان

بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی کانونی دووەم ڕایگەیاند کە ئاگرێک لە کەمپی ئاوارەکانی دارەشەکرانی هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس سوتان کە زۆرینەیان منداڵن.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، سەرکەوت کاڕەش وتی، “پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00 لە یەکێک لە خێمەکانی کەمپی دارەشەکران بەهۆی بڵاوبوونەوەی گازی سۆپا و هەڵکردنی کارەباوە ئاگرەکە کەوتووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بەهۆی ئاگرەکەوە پێنج ئاوارەی سوریی سوتاون و سەرجەمیان لە نەخۆشخانەن و لەژێر چاودێرییدان و سیانیان منداڵ و دوانیان ژنن.

ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی 2021ەوە لە کەمپی ئاوارەکانی سەربە پارێزگای دهۆک سێ ئاگر بەهۆی شۆرتی کارەباوە کەوتووەتەوە، بەڵام لە پارێزگای هەولێر ئەوە یەکەم حاڵەتە و لە کەمپەکانی سلێمانی لەمساڵدا هیچ حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە تۆمارنەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێچەوانەی پڕوپاگەندەی پشتگیریی توركیا بۆ هەنگاوەكانی 8ی تەمموز
لە كارگەیەكی توركیا كاڵای هەڵمەتی هەڵبژاردنی “هاوپەیمانی كوردستان” سوتێنرا

شارەوانیی ترابزۆن داوێتی بەسەر كۆمپانیایەكی ڕیكلامدا، كە تیایدا كاسكێتی ڕیكلامی هەڵبژاردن بۆ “هاوپەیمانی كوردستان”ی یەكێتی و گۆڕان دروستدەكرا،…
زیاتر ببینە

یەکگرتووی ئیسلامی لەبارەی بوون بە پارتیی كادیرەكانیەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان لەبارەی یەکێک لە ئەندامە کۆنەکانیەوە لە کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، “ماوەیەکە هەندێک…
Total
0
Share