چەند نیشانەیەک کە ئاماژەن بۆ شێرپەنجەی ناودەم

زیاتر لە 200 جۆری ناسراوی شێرپەنجە هەن، لەوانە شێرپەنجەی دەم و ددان، کە رەنگە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی نەخۆشییەکەدا دەرنەکەون و دواتر هەستیان پێبکرێت.

شێرپەنجەی دەم و ددان کاتێک روودەدات کە خانەکان لەناو بۆشایی دەم یان رژێنەکانی لیکدا بەبێ کۆنترۆڵ گەشە دەکەن، هەروەها نەخۆشییەکە پەیوەندییەکی نزیکی بە خووی مەترسیدارەوە هەیە، وەک خواردنەوەی کحول و جگەرەکێشان.

دکتۆر سمیتا مێهرا، پزیشکی سەرەکیی ددان، چەند نیشانەیەکی گرنگی شێرپەنجەی دەم و ددانی ئاشکراکردووە کە دەبێت ئاگاداری بین.

خوێنبەربوونی بەردەوام: گەشەکردنی وەرەمە شێرپەنجەییەکان کە دەکرێت ببنەهۆی هۆی ئەوەی بۆرییەکانی خوێن بە ئاسانی بپچڕێنن، ئەوەش دەبێتە هۆی خوێنبەربوون، و هەوکردنی درێژخایەن کە ئەوەش زۆرجار نیشانەی شێرپەنجەی ناودەمە.

بۆنی ناخۆشی درێژخایەنی دەم: شێرپەنجەی دەم و ددان کاریگەری لەسەر رژێنەکانی لیک دەبێت و رێژەی بەرهەمهێنانی کەمدەکاتەوە، لیک یارمەتیی پاککردنەوەی دەم و لابردنی بەکتریا دەدات، بۆیە کەمبوونەوەی لیک دەبێتە هۆی بۆنی ناخۆشی دەم.

ئەو پزیشکە دەشڵێت، جگە لەوەش دەبێتە هۆی تێکچوونی شانەکانی ناودەم، لە ئەنجامدا بۆنێکی ناخۆشی لێدەکەوێتەوە ئەگەر بۆنەکە دوای پاکڕاگرتنی دەم و ددان هەر باش نەبوو، ئەوە پێویستت بە وەرگرتنی رێنمایی و ئامۆژگاریی پزیشکی پسپۆڕە.

پەڵەی سوور یان سپی: هەبوونی پەڵەی سوور یان سپی لە دەمدا پێویستە پشکنینی بۆ بکرێت بەتایبەت کاتێک ئەستوور دەرکەوت و بە ئاسانی نەتوانرێت بقرتێنرێت.

گۆڕانی دەنگ: پزیشکەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر دەنگ بگۆڕێت و بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوامبێت بەبێ ئەوەی هۆکارێکی دیاری هەبێت، وەک سەرمابوون، ئەوە رەنگە ئاماژە بێت بۆ شێرپەنجەی دەم و ددان.

کۆکەی درێژخایەن یان کۆکەی خوێناوی: شێرپەنجەی دەم و ددان دەتوانێت بگوازرێتەوە بۆ سییەکان، ئەوەش لەوانەیە ببێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی وەک کۆکەی درێژخایەن و کۆکەی خوێناوی بەهۆی ئەو وەرەمەی لە شانەکانی سییەکاندایە.

بابەتی پێشتر

ئەو کێشانەی پەیوەندیدارن بە تێکچوونی کاتی خەوەوە

بابەتی دواتر

ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی سەر بنکەی عەین ئەسەد هاتەدەنگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share