چەند ئامۆژگارییەک بۆ هەڵبژاردنی فڵچەی ددانی تەندروست

بەرای شارەزایانی بواری تەندروستی، ئەو کەسانەی فڵچەی ددانی گونجاو هەڵدەبژێرن لە مەترسییەکانی کلۆربوونی ددان و نەخۆشییەکانی ناو دەم پارێزراوتر دەبن.

شارەزایانی بواری تەندروستیی دەڵێن، فڵچەی ددان کارەبایی بێت یان ئاسایی بێت پێویستە سەرنج بخرێتە سەر جۆری تاڵی سەر فڵچەکان کە خۆی لە سێ جۆردا دەبینێتەوە (نەرم، زبر، مامناوەند).

فڵچەی ددانی نەرم تایبەتە بە ددانی منداڵان و ئەو حاڵەتانەی پەیوەندییان بە نەخۆشییەکانی پووکەوە هەیە، فڵچەی ددانی زبر تەنها ئەو کەسانەی دەتوانن بەکاریبهێنن کە هیچ نەخۆشییەکی ناو دەمیان نییە، بەڵام لە هەمووی باشتر فڵچەی ددانی مامناوەندە، کە دەتوانێت ددان جوان پاکژ بکاتەوە لەلایەکی دیکەشەوە زیان بە ددان و پووک نەگەیەنێت.

سەبارەت بە جیاوازی فڵچەی کارەبایی و فڵچەی ئاسایی، شارەزایانی بواری پزیشکی فڵچەی کارەبایی بە پەسەندتر دەزانن، چونکە ئاستی ددان پاککردنەوەی بەرزترە، بەڵام گرنگە لە کاتی پێویستدا سەری فڵچەکەی بگۆڕێت، بە شێوەیەک پێویستە لەدوای هەر نەخۆشییەکی ڤایرۆسی، یان لەدوای هەر پاکژکردنەوەیەکی ددان لای پزیشک پێویستە بگۆڕدرێت.

 

 

بابەتی پێشتر

نرخی زێر زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئەمریکا رێوشوێنە ئەمنییەکانی لە سەربازگەی هەریر تونددەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیندستان.. په‌تایه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و مرۆڤ ده‌كوژێت

له‌ هیندستان په‌تایه‌كی كوشنده‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌ڕێگه‌ى مێشه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ و كاریگه‌رییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ ڕاده‌ى كوشتنى مرۆڤ. په‌تاكه‌ به‌ چه‌ندین ناو…
Total
0
Share