ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، پیسبوونی ژینگەی هەولێر بەهۆی پاڵاوگە نایاساییەكانەوەیە كە كەسانی دەست رۆیشتوو خاوەندارێتی دەكەن و چەند جارێك بڕیاری داخستنیان دراوە، بەڵام جێبەجێنەكراوە.
نافز ناوپردانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرەوە بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان دران، بەڵام جێبەجێنەكراون.
وتیشی، “پیسبوونی ژینگەی هەولێر بەهۆی پاڵاوگە نایاساییەكانەوەیە كە كەسانی دەست رۆیشتوو خاوەندارێتی دەكەن و ئەگەر رۆژانە سەیری دیمەنی شاری هەولێر بكەیت دەردەكەوێت كە ژینگەی شارەكە بەهۆی پاڵاوگە نایاساییەكانەوە پیسبووە”.