پسپۆڕێكی نەوت: دزی و تاڵانی لە داهاتی نەوتدا وایکرد یەکێتی هەڵوێست وەربگرێت

لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

رێبوار محەمەد محەمەدئەمین پسپۆڕی بواری نەوت و غاز دەڵێت، “دزی و تاڵانی و ناشەفافییەت لە داهاتی نەوتدا، وایکرد یەکێتی هەڵوێست وەربگرێت و بە ئاشکرا کاربکات بۆ ئەوەی دۆسیەی نەوت رادەستی بەغداد بکرێتەوە”.

رێبوار محەمەد محەمەدئەمین كە بڕوانامەی ماستەری لە بواری گرێبەستی نەوت و غازدا هەیە بە ئێستای راگەیاند، لەو كاتەوەی هەرێمی كوردستان نەوتی بە شێوەی سەربەخۆ فرۆشتووە و نرخی بەرمیلێك نەوت لە نێوان 18 – 135 دا بووە، ئەوا بە دانانی تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت بە 75 دۆلار، هەرێمی كوردستان لە ماوەی 112 مانگی سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتدا، بە بەهای زیاتر لە 112 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە و 30 ملیار دۆلاریش قەرزدار بووە.

وتیشی، “كەس نازانێت بە درێژایی 112 مانگ لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی مانگانەی 112 ملیار دۆلار، ئەو داهاتە بە وردی و دروستی بۆ كێ و بۆ كوێ چووە؟!”.

ئەو پسپۆڕەی بواری نەوت جەختیكردەوە كە “ئاشکرابوونی ئەم دزی و تاڵانی و ناشەفافییەتە لە داهاتی نەوتدا، وایکرد لەم چەند ساڵەی رابردوودا یەکێتی هەڵوێست وەربگرێت و بە ئاشکرا کاربکات بۆ ئەوەی دۆسیەی نەوت رادەستی بەغداد بکرێتەوە، تا چیتر رەوایەتی بەم تاڵانبردنە نەدرێت و خێروبێری نەوت بۆ خەڵک بێت و داهاتەکەی لە بەرژەوەندیی گشتیدا خەرجبکرێت، نەك بۆ گرووپێكی دیاریكراو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان: ئەندامانی یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە و ڕاشیسپاردن کادران و…
زیاتر ببینە

لەتیف نێرەوەیی: پارتی پێماندەڵێت نابێت لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانی ببەستن ئەمە کەی لە وڵاتێکی دیموکراسیدا جێگەی دەبێتەوە؟

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی گلەییمان لێدەکەن لەگەڵ نەوەی نوێ هاوپەیمانیمان پێکهێناوە. لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share