قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبووەوە و رایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پەلەکردن لە چارەسەرکردنی کێشەی شەنگال.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازیکرد لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

لە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی دۆخی شەنگال و هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیرکردنی ئەو ناوچەیە تا ئاوارەکان بتوانن بەبێ ترس و دڵەڕاوكێ بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت خەڵکی دەڤەرەکە بەشداربکرێن لە ئاساییکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەی خۆیان و بە پێویستیشیزانی رێککەوتنێکی گشتگیر بکرێت بۆ پاراستنی سەقامگیری و دڵنیاکردنەوەی ئاوارەکان بۆ گەڕانەوەیان.

روونیشیکردەوە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پەلەکردن لە چارەسەرکردنی کێشەی شەنگال بە شێوەیەک که لە بەرژەوەندیی خەڵکی دەڤەرەکەدا بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم و هەموو لایەنە عێراقییەکان بە هەستیارییەکی زیاترەوە مامەڵە بکەن و پێکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانی: سەبەتەی شەشەمی خۆراک دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

وردەکاریی کەمکردنەوەی مووچەی پەرلەمانتارانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share