لە خاڵی سنووریی سەیرانبەنەوە هاتوچۆی گەشتیاری دەکرێت

دوای بە فەرمی ناساندنی خاڵی سنووریی سەیرانبەن لەلایەن حکومەتەكانی عێراق و ئێرانەوە، ئێستا خاڵە سنوورییەكە ئامادەیە بۆ هاتوچۆی گەشتیاری.

لەوبارەیەوە زانا عەبدولرەعمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “مانگێک پێش ئێستا، وەک تێست، چەند گەشتیارێک لە خاڵە سنوورییەکەوە هاتوچۆیان کردووە و ئێستا خاڵە سنوورییەکە ئامادەیە بۆ هاتوچۆی گەشتیاری”.

لەسەر هەمان پرس، ئیسماعیل ڕۆستەمپور، قائیمقامی بانە ڕایگەیاندووە، “پاش فەرمیبوونی خاڵی سنووریی سەیرانبەن و بانە و واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی عێراق، هاتوچۆی گەشتیار لەم سنوورە ڕێگەپێدراوە و دەتوانرێت ئەنجام بدرێت”

قائیمقامی بانە وتوشیەتی، “لەسەردانی چەند مانگێک پێش ئێستای شاندی عێراقی، هەموو پێداویستییەکانی نشینگە و پێداویستیی گەشتی گەشتیاران ئامادەکراوە”.

خاڵی سنووریی سەیرانبەن، خاڵێکی مێژوویی و كاریگەرە لەنێوان هەرێمی كوردستان‌ و كۆماری ئیسلامیی ئێران، بەتایبەت بۆ شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، كە ئێستا بۆتە بازاڕێكی بەرفراوان و لەنێوان سلێمانی‌ و پارێزگای سنە کاریگەرییەکەی دەرکەوتووە.

خاڵی سنووریی سەیرانبەن، جگە لەوەی كاریگەریی گەشەی ئابوری ‌و بازرگانیی لەسەر ڕۆژهەڵاتی كوردستان هەیە، هاوكات بۆ هەرێمی كوردستان كاریگەریی بەهێزتری دەبێت، بەتایبەتی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی، جگە لە بازرگانان ‌و گەشتیاران، بەسەدان دانیشتوانی سنووری قەزای پێنجوێن سوودمەند دەبن.

بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی لە ڕیکۆردێکی ئەوروپیی مێژوویی نزیکدەبێتەوە

بابەتی دواتر

پیانیچ بە مەرج لە بەرشلۆنە بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share