ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی دەستبەرداری منداڵێكی دیکەشیان بوون

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو منداڵەی لە سلێمانی دۆزرابووەوە، کەسوکارەی دەستبەرداری منداڵێکی دیکەش بوون.

بێستوون جەبار بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا لەلایەن پۆلیسی نەوجەوانانەوە منداڵێک دۆزرابووەوە و دوێنێ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیمان ئەنجامدا تا بە کەسوکارەکەی بگەین و ناسنامەکەی ئاشکرا بکەین، ئەوەبوو باوکی منداڵەکە سەردانی پۆلیسی نەوجەوانانی کرد.

باسیلەوەشکرد، دایک و باوکی منداڵەکە لەیەکجیابوونەتەوە، منداڵێکی دیکەی حەوت ساڵانیشیان هەیە، باوکی دەڵێت توانای بەخێوکردنیانی نییە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر منداڵەکەی دیکەش رەوانەی ماڵی منداڵانی بێسەرپەرشت کرا.

وتیشی، خێزانەکە خەڵكی سووریان و بەمەبەستی کارکردن هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی و لەسەر شەقام دەمێننەوە.

 

بابەتی پێشتر

گواستنەوەی کارتی زانیاری لەسەرجەم ناوچەکانی دەرەوە و ناوەوەی ھەرێمی کوردستان راگیراوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 280 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆك چوار جادووگەر دەستبەسەركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك دەستگیركردنی چوار جادووگەری ڕاگەیاند. هێمن سلێمان، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە لێدوانێكدا…
Total
0
Share