بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سەر چەمی قەڵاچوالان کەسێکیان بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتی دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکەدا، دەستگیراوە بەسەر دوو باڵندەی کێوی راوکراو و چەکێکی تاپڕدا.
پۆلیسی دارستام دەشڵێت، “پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.