بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە داخەوە بەهۆی بڕانی كارەبا لە دوێنێوە و ئەمڕۆش تا ئەم كاتەش لە پڕۆژەكانی دابەشكردنی ئاو، زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بە تایبەت گەڕەكەكانی ناوچەی قڕگە، كوردسات و هەواری شار بۆ ماوەی یەك رۆژ دابەشكردنی ئاو دوادەكەوێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەداخەوە بەهۆی بڕانی چەند جارەی كارەبا لە دوێنێوە و ئەمڕۆش تا ئەم كاتەش لە پڕۆژەكانی دابەشكردنی ئاو زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بە تایبەت گەڕەكەكانی ناوچەی قڕگە، كوردسات و هەواری شار بۆ ماوەی یەك رۆژ دابەشكردنی ئاو دوادەكەوێت هیوادارین بەزووترین كات ئەو كێشەیە چارەسەربكرێت و ئاو بگەیەنینەوە هاوڵاتییان تاوەكو لەم وەرزی گەرمایە هاوڵاتییان دووچاری كێشەی كەمئاوی نەبن.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “تیمی چاكسازیی كارەبای سلێمانی بە دەستخۆشیەوە لە ئێستادا سەرقاڵی چاككردنەوەی ئەو گرفتەن هیوادارین بەزووترین كات چارەسەرببێت.