ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “راكردنی هێزی پارتی فەرمانڕەوا لە شەنگال فاكتە و بووختانی سیاسی نییە و فەرمانڕەوایی ئەو ناوچەیە بەدەست ئەوانەوە بوو”.
دەشڵێت، “ناكرێت ئاوارەكان بكرێنە بارمتەی ململانێی سیاسی و كارتی دەنگدان و یارمەتی گەڕانەوەیان نەدرێت بۆ ئەوەی ژیانێكی ئابڕوومەند و سەربەرزانە دەستپێبكەنەوە”.
جەختیشدەكاتەوە، “یەكێتی نیشتمانیی كوردستان وەك حزبێكی دەربەست و بەرپرس خاوەندارێتیی لە كەیسی ئێزدییەكان و هەموو تراژیدیاكانی گەلەكەمان دەكات”.