لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “لە ئێستادا وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت”.

چرۆ محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ لە عێراق دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی عێراق لە هەمانكاتدا دەستكراوە بە وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، “ئەگەر لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گرفتی نەبوو دوای ئەوەی كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە لە عێراق هات ئەوا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت”.

ئەو پەرلەمانتارە زانیاریی زیاتری ئاشكراكرد و وتیشی، “چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتی كارەبا لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بنێردرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان هیچ میوانێکی بیانی بانگهێشت ناکرێت

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرنامەی کاری یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بڵاودەکرێتەوە، وتیشی، “هیچ بیانییەک بانگهێشت…
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share