سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: هیچ پلان و بڕیارێک نییە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە چیای گۆیژە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و لەبارەی دروستیکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە چیای گۆیژە دەڵێت، “ئەو دەنگۆیانەی کە باسی لێوە دەکرێت هیچ بنەمایەکی راستی و درووستی نییە”.

سەرۆکایەتییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند رۆژێکە لەدوای سوتانی بەشێک لە چیاکە، هەندێک پەیج و راگەیاندنی نافەرمی باس لە ئەنجامدانی پڕۆژەی وەبەرهێنانی نیشتەجێبوون لەسەر ئەو چیایە و دامێنی چیاکە دەکەن کە دارستانی فەرمیە و ساڵانە خزمەت دەکرێت.

جەختیشدەکتەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی دەکەین و رایدەگەیەنین کە هیچ پلان و بڕیارێک لەئارادا نییە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە چیای گۆیژە.

بابەتی پێشتر

نرخی نان و سەموون هەرزان دەكرێت

بابەتی دواتر

سودانی و بلینكین پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و دۆخی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA: ریکلام بۆ بەرهەمێکی ساختە دەکرێت کە مەترسیی گەورە بۆ بەکارهێنەر دروستدەکات و خۆتانی لێ بەدووربگرن

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی KMCA ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان…
Total
0
Share