شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە هاوپەیمانێتییەكەی حەلبووسی کشایەوە

شێخ نەهرۆ کەسنەزانی، لە هاوپەیمانێتیی “تەقەدوم” كە محەمەد حەلبووسی سەرۆكایەتی دەكات کشایەوە و دەڵێت، “هیچمان نەبینی”.

لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی هاوپەیمانێتیی “تەقەدوم”ی كردووە، شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەڵێت، “پاڵنەری پشت ئەو بڕیارەمان كە بووین بە هاوپەیمانی ئێوە، لەپێناو بەهێزكردنی هاوبەشیی نیشتمانی و كاری هاوبەش بە مەبەستی خزمەتكردنی وڵاتە خۆشەویستەكەمان بوو”.

نووسراوەكە كە واژووی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادریی كەسنەزانیی لەسەرە تیایدا هاتووە، “بەڵام ئێمە هیچ هەنگاو و دەستپێشخەرییەكمان لەم هاوپەیمانێتییە نەبینی كە ئەم هاوبەشییە بسەلمێنێت، بۆیە پێمانخۆشە ئاگادارتانبكەینەوە كە لەم هاوپەیمانێتییە كشاوینەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەران لە دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

تەندروستیی گەرمیان، رایدەگەیەنێت، “سبەی دوامۆڵەتی گەڕاندنەوەی فۆڕمی وەرگتنی زەوییە”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی،…
Total
0
Share