بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، “باوکی ئەو منداڵەی بانگەواز بۆ دۆزینەوەی کەسوکارەکەی کرا دۆزرایەوە”.
بێستون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، باوکی ئەو منداڵە دۆزرایەوە کە بانگەواز بۆ دۆزینەوەی کەسوکارەکەی کرا.
وتیشی، لە هەوڵی ئەوەداین باوکەکە بهێنرێتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، و دواتر زانیاریی زیاتر بڵاودەکەینەوە.
ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانییەوە بانگەواز بۆ دۆزینەوەی کەسوکاری منداڵێک بەناوی (یامین مەحمود) کرا.