ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک: پێویستە سوود لە هەڵەکانی رابردوومان وەربگرین

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ حوکمی تاکڕەوانە نییە لە کەرکوک و پێویستە وانە لە هەڵەکانی رابردوو وەربگرین.

د. ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی باس لەو پێکەوەژیانە کرا کە لە شاری کەرکوک هەیە، باس لە گرنگی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان کرا بە تایبەت کە زۆرترین رێژەی بەشداریی لە شارەکە بووە، هاوکات باس لە گرنگی رێکەوتنی لایەنە سیاسیەکان کرا بۆ ئەوەی بە زووترین کات رێکەوتن بکرێت و پۆستی پارێزگار یەکلایی بکرێتەوە.

باسیلەوەشکرد، محەمەد شیاع سودانی رۆڵی یەکێتی بەرزنرخاند، ئێمەش راشکاوانە رامانگەیاند کە حکومداری تاکڕەوانە سەرکەوتوونابێت، پێویستە سوود لە هەڵەکانی رابردوو وەربگیرێت.
جەختیشیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئێمە بەڵێنماندا سووربین لەسەر هەڵوێستەکانمان و پارێزگاریکردن لەو پێکەوەژیانەی کەرکوک، هەوڵیشمانداوە لە زووترین کاتدا ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

فەرمانگەیەكی ئەندازیاریی بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دامەزرا

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو: 134 پاڵاوتگەی نایاسایی دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری نوێی کەرکوک کێیە؟

لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کە لە شاری بەغداد بەڕێوەچوو، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەکە رێبوار تەها…
Total
0
Share