فەرەنسا داوا لە هاوڵاتییانی دەکات بەزووترین کات لوبنان جێبهێڵن

فەرەنسا داوا لە هاووڵاتییانی خۆی دەکات بەزووترین کات لوبنان بەجێبهێڵن بەهۆکاری مەترسییەکانی پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، ”لە چوارچێوەی بارودۆخێکی ناجێگیری ئەمنیدا، جارێکی دیکە سەرنجی هاوڵاتییانی فەرەنسا، بەتایبەت ئەوانەی لە ترانزێتدان، بۆ ئەو راستییە رادەکێشین کە گەشتە بازرگانییە راستەوخۆکان بۆ فەرەنسا هێشتا بەردەستن و داوایان لێدەکەین لە ئێستاوە کاروبارەکانیان رێکبخەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات لوبنان جێبهێڵن”.

جەختلەوەش دەکاتەوە، ”بەهۆکاری مەترسییەکانی پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوا لە هاوڵاتییانی فەرەنسا دەکەین گەشت بۆ لوبنان نەکەن، هاوکات داوا لە هاوڵاتییانی فەرەنسی لە لوبنان دەکەین کە زۆر ئاگاداری خۆیان بن و بەبەردەوامی چاودێری ماڵپەڕی کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنسا لە بەیروت بکەن”.

پێشتریش چەند وڵاتێکی عەرەبی و رۆژئاوا هۆشدارییان دابوو بە هاوڵاتییانیان و داوایان لێکردن خاکی لوبنان جێبهێڵن، هاوکات ژمارەیەک هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی گەشتەکانیان بۆ بەیروت و گەڕانەوەیان هەڵوەشاندەوە، ئەمەش لەکاتێکدا پێشبینی ئەگەری پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکان لە ناوچەکەدا دەکرێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی گەرمیان: بە تۆمەتی دزینی 13 ملیۆن و 700 هەزار دینار ژنێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

فەرمانگەیەكی ئەندازیاریی بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ دامەزرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیپلۆماتكارێكی ئەمریكی كوژرا

باڵیۆزی ئەمریكا لە مەكسیك ئاشكرایكردووە، بەرپرسێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە مەكسیك كوژراوە، داوای لێكۆڵینەوەیەكی دادپەروەرانە دەكات. كریستۆڤەر لاندۆ، باڵیۆزی…
Total
0
Share