پێشبینیکارێک: جەنگی سێیەمی جیهان هەڵدەگیرسێت

فرۆكەی جەنگیی توركیا

ئەستێرەناس و پێشبینیکارێک رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا جەنگی سێیەمی جیهان هەڵدەگیرسێت.

کۆشال کۆمار کە ئەستێرەناس و پێشبینیکارێکی هیندییە و بە نۆسترادامۆسی نوێ ناویدەرکردووە، رایگەیاند، هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی هێندەی نەماوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات.

دەشڵێت، رۆژی 4 و 5 ی ئەم مانگە جیهان لە خراپترین دۆخیدا دەبێت و لە یەکێک لەو دوو رۆژەدا سەرەتای جەنگەکە دەستپێدەکات.

پێشتر ئەو پێشبینیکارە وتبووی، جەنگەکە لە 18 ی تەمموز هەڵدەگیرسێت، بەڵام پێشبینییەکەی نەهاتبووە دی.

ناوبراو ماوەیەک لەمەوبەر پێشبینی مردنی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی کردبوو و پێشبینییەکەی هاتبووە دی.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییهات

بابەتی دواتر

خواردنی تەواوکەری رۆنی ماسی سوودی نایابی هەیە بۆ بەساڵاچووان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share