مرۆڤایەتی نزیكە لەوەی بگاتە 8 ملیار

ئیدارەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئابوری و کۆمەڵایەتی ئاشکرایکردووە، ئەگەری هەیە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوودا ژمارەی دانیشتووانی جیهان بگاتە 8 ملیار کەس.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین پێشبینییدا بۆ دانیشتووانی جیهان ڕایگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەکانیان لە 15ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ژمارەی دانیشتووانی سەر گۆی زەوی دەگاتە 8 ملیار کەس، هەروەها پێشبینی دەکەن تا ساڵی 2023 هیندستان بکەوێتە پێش چینەوە لەڕووی زۆری ژمارەی دانیشتووانەوە .

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لە ڕاگەیەندروێکدا دەڵێت، “پێشبینییەکانمان دەریدەخەن ژمارەی دانیشتووانی جیهان دەگاتە هەشت ملیار کەس، ئیتر کاتی ئەوەیە بەرپرسیاربین بەرامبەر هەسارەکەمان، ساتی بیرکردنەوە و پابەندبوونمانە بە پاراستنیەوە کە تائێستا ڕێزمان لێنەگرتووە”.

گۆتێرێش هەروەها دەڵێت، “دەبێت شانازی بە هەمەجۆریمانەوە بکەین، دانبنێین بە مرۆڤایەتیماندا پێکەوە، هەروەها ئەمە نیشانی دەدات کە پێشکەوتنە تەندروستییەکان تەمەنیان درێژکردووە و مردنی دایک و منداڵی کەمکردووەتەوە”.

بەپێی ئیدارەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئابوری و کۆمەڵایەتی، گەشەی دانیشتووان لە خێراترین ئاستدایە، ئاماژە بەوەدەکات لە ساڵی 2030دا ژمارەی دانیشتووان دەگاتە 8.5 ملیار کەس، لە 2050 دەگاتە 9.7 ملیار، هەروەها لە ساڵی 2080 دەگاتە لوتکە و دەبێتە 10.4 ملیار کەس لەو ڕێژەیەدا دەمێنێتەوە تا ساڵی 2100.

بەرزترین ئاستی زۆربوون لە ساڵانی ڕابردوودا لە کۆماری کۆنگۆ، ئەسیوپیا، هیندستان، نەیجیریا و پاکستان بووە.

بەپێی خشتەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1987 تاوەکو 1999 ژمارەی دانیشتووان تەنها یەک ملیار زیادیکردووە و لە پێنج ملیارەوە گەیشتووەتە شەش ملیار، لە ساڵی 2011 ژمارەی دانیشتووانی گۆی زەوی گەیشتووەتە حەوت ملیار کەس.

بابەتی پێشتر

ترس لە درێژەكێشانی هەیە.. ڕوسیا هەناردەی گازی بۆ ئەوروپا ڕاگرت

بابەتی دواتر

کۆمپانیاکان خەڵک ئاگاداردەکەنەوە..بەریتانیا تووشی قەیرانی بەرهەمەکانی شیریش دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share