وادەی ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکراکرا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ماڵپەڕی بەغداد الیومی راگەیاندوە، لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەدەکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم مانگە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق نەکراوە و هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، مووچەی هەموو مووچەخۆران بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە بە یەک جار دەنێردرێت، ئەوەش دوای تەواوکردنی پێداچوونەوە و وردبینی بە لیستەکانیاندا.

سەرچاوەکە ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی ئامادەکردووە و لەگەڵ گەیشتنی پارەکە دەبێت دەست بەدابەشکردنی مووچە بکات بەشێوەیەکی راستەوخۆ.

بابەتی پێشتر

دانیشتووانی وڵاتەکەی بێزارکردووە.. بە باڵۆن زبڵ بۆ كۆریای باشوور رەوانە دەكرێت

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دایک و باوکێک گیانیان لەدەستدا و سێ منداڵەکەیان برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share