نەوتی خاوی برێنت 57 دۆلاری تێپەڕاند

بەهای نەوتی خاوی برێنت لە سەركەوتن بەردەوامە، یەك بەرمیلی 57 دۆلاری تێپەڕاندووە.

بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی كانونی دووەم، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵەدا نرخی نەوتی خاوی برێنت یەك بەرمیلی گەیشتووەتە 57 دۆلار و 27 سەنت.

هەروەها بەهای یەك بەرمیل خاوی ڕۆژئاوای تێكساس (ئەمریكی) گەیشتووەتە 53 دۆلار و 77 سەنت.

ڕۆیتەرز لەبارەی هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی نەوتی لەكۆگاكراوی ئەمریكا بە ڕێژەیەكی گەورە، بەهای نەوت بەرزبووەتەوە.

هەروەها یەكێك لە هۆكارەكانی دیكەشی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی، وەبەرهێنەرانی كەرتی وزە لە جیهاندا، پێشهاتەكانی پەتای كۆرۆنایان پشتگوێ خستووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات. سۆران عومەر، ئەندامی…
زیاتر ببینە

د. بڕیار ڕەشید: داوامان لە ئەنجومەنی نوێنەران کرد سێ یەکەمەکان لە بودجەی ساڵی 2027 جێگیربکرێن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بە واژووی 88 پەرلەمانتار، پێنج داواکاریی گرنگ لە نووسراوێکدا ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share