وەزارەتی کارەبای عێراق: %55ی کارەبا بەفیڕۆ دەچێت

وەزارەتی کارەبای عێراق، ڕایگەیاند، %55ی کارەبای وڵات بەفیڕۆ دەچێت.

وەزارەتی کارەبای عێراق، ڕایگەیاند، بەگوێرەی ئامارە ڕەسمییەکانی وەزارەت، بەرهەمهێنانی ئێستای کارەبا تەنیا 20 هەزار مێگاواتە لە کاتێکدا پێداویستیی ڕاستەقینەی وڵات دەگاتە 62 هەزار مێگاوات.

وتیشی، بەهۆی سەرپێچی و بەفیڕۆچوونی تەکنیکییەوە زیاتر لە 55%ی وزەی بەرهەمهاتووی کارەبای وڵات لەناودەچێت.

وەزارەتی کارەبا ئاشکراشیکردووە، بەهۆی ڕووداو و گرژییە ناوچەییەکانی ئەمدواییەوە، تۆڕی نیشتمانی نزیکەی 7 هەزار مێگاوات کارەبای دیکەی لەدەستداوە، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی کەمبوونەوەی بەرچاوی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبایە بە هاوڵاتییان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: داوایەکمان سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی یاساکان بە زمانی کوردی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران کرد

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، داوامانکردووە لەپاڵ زمانی عەرەبیدا، لە دەرکردنی یاسا و بڕیارەکان زمانی کوردی بەکاربهێندرێت. سروە…
Total
0
Share