هەوڵێك بۆ جێگیركردنی بەهای دۆلار دەگیرێتەبەر و هاوڵاتییانی هەرێم دۆلاریان بە نرخی رەسمی پێدەدرێت

وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم بە نرخی رەسمی دەستپێدەكات كە ئامانج لێی جێگیركردنی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دینار.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراو لە شاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتووەوە پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران دەستپێبكات كە 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار بەو كەسانە دەدرێت كە گەشت دەكەن بەو مەرجەی بەڵگەنامەی گەشتەكەیان پێبێت.

وتیشی، “ئەو هەنگاوە ئامانج لێی جێگیركردنی بەهای دۆلارە بەرامبەر بە دینار لە هەمانكاتدا كار بۆ ئەوە دەكرێت پڕۆسەی حەواڵە خێرابكرێت تاوەكو خواست لەسەر دۆلار كەمبكات و بەهاكەی بەرزنەبێتەوە”.

بابەتی پێشتر

پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: كێشە لە لیستی مووچەدا نەبووە و هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share