كاتی ناردنی مووچەی مانگی تەمموز ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوو پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی تەمموز لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەبكرێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی عێراق، چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتوودا بەغداد دەستبكات بە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “گرفتی مووچە بەپێی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵ و رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەركراوە و هیچ گرفتێك لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نییە”.

بابەتی پێشتر

نرخی مریشك دابەزی

بابەتی دواتر

پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share