نرخی مریشك دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 400 دینار بۆ دوو هەزار و 700 دینار بەپێی كێشەكەی دەفرۆشرێت.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی یەك كیلۆ مریشك لە نێوان دوو هەزار و 400 دینار بۆ دوو هەزار و 700 دینار دەفرۆشرێت كە نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە و هەفتەی رابردوو یەك كیلۆ مریشك بە سێ هەزار دینار بووە و لەسەر خاوەنی كێڵگەپەلەوەرییەكان یەك كیلۆ مریشك دوو هەزار و 600 دینار دەكەوێت.

وتیشی، “دابەزینی نرخەكەی پەیوەندی بە خواست و خستنەڕوو هەیە و لە ئێستادا كێڵگەپەلەوەرییەكان بەرهەمێكی زۆریان هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی خراپ بەکارهێنانیەوە بردنە ناوەوەی ماتۆڕسکیل بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی بیارە قەدەغە کرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، ”رۆژانی هەینی چونە ناوەوەی ماتۆڕسکێل بۆ ناوچەگەشتیارییەکانی بیارە قەدەغەیە”.…
Total
0
Share