توێژینەوەیەک: دوورکەوتنەوە لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پیربوونی بایۆلۆژی

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ستانفۆرد لە کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە، پەیڕەوکردنی خۆراکی دوور لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی رێژەی پیربوونی بایۆلۆجی.

لێکۆڵینەوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە، پەیڕەوکردنی شێوازی خۆراکی دوور لە بەرهەمە ئاژەڵییەکان زۆری ناوێت بۆ دەرکەوتنی گۆڕانکارییەکان، چونکە دڵ و جگەر و سیستمی هۆرمۆنی جەستە و سوودمەند دەبن لەو گۆڕانکارییە کاتییە.

توێژینەوەکە لەسەر گروپێکی 21 کەسی ئەنجامدراوە، کە بەشێکی گروپەکە پابەندبوون بە خۆراکی رووەکییەوە بۆ ماوەی هەشت هەفتە، لە کاتێکدا خۆراکی نیوەکەی تری گروپەکە بریتی بووە لە گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنیەکان، ئەنجامەکان دەرکەوتووە کە ئەوانەی خۆراکی رووەکییان پەیڕەوکردووە لە خەمڵاندنی تەمەنی بایۆلۆژیدا کەمبووەتەوە.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە گۆڤاری زانستی ساینس ئەلێرت بڵاویکردووەتەوە، پەیوەندی نێوان جیاوازی خۆراک و پیربوونی بایۆلۆژی تائێستا روون نییە و هیچ بەڵگەیەک نییە کە رووەکخۆرەکان زیاتر بژین.

بەڵام، توێژینەوەکە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە گۆڕانکاری لە خۆراکدا دەبێتە هۆی کاریگەری ئەرێنی لە جەستەدا، لێکۆڵینەوەکە پشتڕاستی کردووەتەوە کە هەشت هەفتە خۆراکی رووەکی دەتوانێت ببێتە هۆی سوود لە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکاندا.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 500 خێزانی دیكەی ئاوارە گەڕانەوە زێدی خۆیان

بابەتی دواتر

ئاگرەكەی چیای گۆیژە كۆنترۆڵكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share