ئاگر لە چیای گۆیژە كەوتەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگر لە چیای گۆیژە كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا ئاگر لە چیای گۆیژە كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەكەن و لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

وتیشی، “تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستی بە 43 هەزار کارمەند هەیە بۆ هەڵبژاردنی هەرێم

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەکر: رەزامەندی لەسەر دامەزراندن بۆ چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی دراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share