ئەو جوتیارەی شەوی ڕابردوو له گوندی پەڵکانە دەستگیرکرا ئازادکرا

شەوی رابردوو کەسایەتییەکی کورد لە گوندی پەڵکانە لەکاتێکدا لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکانیدا کاری کردووە دەستگیرکراوە، ئەمڕۆ دوای لەلایەن پۆلیسەوە ئازادکرا.

دەشتی ئاغا کە کەسایەتییەکی گوندی پەلکانەیە لە کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو لەسنوری گوندی پەڵکانەی سەر بەناحیەی سەرگەڕان، لەکاتی ئاودانی گەنمەشامیدا دەستگیرکرا.

دوای ئەوەی رادەستی بنکەی پۆلیسی سەرگەڕان کرا، پاش تەواوکردنی رێوشوێنە یاساییەکان ئازادکراوە.

نوێنەری جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، فشاری هێزە سەربازییەکان لەسەر جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان بەردەوامی هەیە و رێگری لە جوتیاران دەکرێت کار لەسەر زەوییەکانیان بکەن و هەڵدەکوتنە سەریان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوالێتیی کۆنترۆڵ: پشکنینی بەرهەمی ناوخۆ توندە و ئاسانکاری بۆ بەرهەمی دەرەوە دەکرێت

بەڕێوەبەری کوالێتیی کۆنترۆڵی پیشەسازی ڕایگەیاندووە، بەڕێنماییەکانی عێراق پشکنین بۆ بەرهەمەکانی ناوخۆ دەکرێت و هەنگاوەکانی زۆر توندن، بەڵام پشکنین…
Total
0
Share