کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستی بە 43 هەزار کارمەند هەیە بۆ هەڵبژاردنی هەرێم

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی 11ی ئەم مانگە تیروپشک بکات بۆ دیاریکردنی کارمەندەکانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان و وتەبێژی کۆمسیۆنەکەش دەڵێت، پێویستمان بە زیاتر لە 43 هەزار کارمەند دەبێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ماڵپەڕی رەمسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا رۆژی 11ی ئەم مانگە تیروپشکی هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە پاک و بێگەردی و دادپەروەرانە بەڕێوەبچێت، لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەی دەنگدان و میكانیزمی دەنگدان راهێنان بەو كارمەندانە دەكرێت.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانیی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پێویستی بە زیاتر لە 43 هەزار كارمەندی دەنگدان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ چەند سه‌ر ئاژه‌ڵێک دوو کەس ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ رادەگەیەنێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share