لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینان دەستیپێکرد

بانکی رافیدەین رایگەیاند، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی عێراق و دەتوانن بچن لە ئامێرەکانی راکێشانی پارە، مووچەکانیان وەربگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ حوسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی گشتیی خانەنشینانی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئابی 2024 تەواوبوون و هەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی تەمموزیان وەرنەگرتووە و بەگوێرەی زانیارییەکان پێدەچێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، بەغداد تەمویلی پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی هەرێم بکات.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس لەسەر رێگەی تەکیە – چەمچەماڵ برینداربوون

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: زیاتر لە 74 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێم رادەستی بەغداد كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share