تەرمی پەنابەرێکی کورد لە ئیتاڵیایەوە گەڕێندرایەوە هەرێم

تەرمی پەنابەرێکی کورد لە ئیتاڵیاوە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 10ی حوزەیرانی 2024 پەنابەرێکی کورد بەناوی (چیا قارەمان فەقێ)، لە وڵاتی ئیتاڵیا لە رووداوێکی نەخوازراودا گیانیلەدەستدا.

باس لە ئەوەش دەکات، لەسەرداوای خێزانەکەی ئەمڕۆ 1 ی ئابی 2024 تەرمەکەی گەڕیندرایەوە هەرێمی کوردستان .

دەزگای لوتکە دەڵێت، سەرجەم تێچووی گەڕانەوەی تەرمەکە لەلایەن دامەزراوە داراییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لە ئەستۆ گیرا و سەرجەم رێکارە یاساییەکان لەلایەن دەزگای لوتکەوە ئەنجامدرا و دوای رادەستکردنەوەی تەرمەکە بە خێزانەکەی لە مەراسیمێکدا لە زێدی خۆی بەخاک سپێردرا .

 

بابەتی پێشتر

ئەمریکا 12 کەشتیی جەنگی و 4 هەزار سەربازی لە نزیک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن وادەی تیروپشکی بۆ کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share