قوباد تاڵەبانی: سبەینێ دەستدەکرێت بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی رانیەی خۆشەویست

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، “لە ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورددا، دەستدەکرێت بە کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی شاری رانیەی خۆشەویست”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، “خۆشحاڵم بە چارەسەرکردنی هەموو بەربەستەکانی بەردەم جێبەجێ کردنی پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی شاری رانیەی خۆشەویست، هەر لە سبەینێ و لە ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورددا، دەستدەکرێت بە کارکردن لە پڕۆژەکەدا و بەهیواین لە کاتی دیاریکراودا هەموو کارەکانی تەواو ببێت و بەم پڕۆژەیە خزمەتێکی بچووکی ئەو شارە خۆشەویستە بکەین”.

دەشڵێت، “دەستی هەموو ئەو کەس و لایەنانە خۆش بێت کە هاوکار بوون لە رێکخستن و چارەسەرکردنی بەربەستەکان، بێگومان پڕۆژەی دیکەشمان هەیە بۆ راپەڕینی ئازیز و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنی زیاتری ئەو ناوچەیە و هەموو شار و شارۆچکەکانی دیکەی کوردستان”.

 

 

قوباد تاڵەبانی

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: ناوەندیی کاروباری یاسایی یەکێتی یەکێکە لە ئۆرگانە سەرکەوتووەکان

بابەتی دواتر

لەهەولێر 10 بەنزینخانە لەسەر فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ داخران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share