ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی شیرپێدانی سروشتییە

بەمەبەستی هاندانی دایکان لەسەر شیرپێدانی سروشتی بە منداڵەکانیان، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان 1 ی ئابی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیهانیی شیرپێدانی سروشتیی دیاریکردووە.

بەپێی توێژینەوە پزیشکییەکان شیری دایک خواردنێکی نمونەییە بۆ منداڵ پێکهاتەیەکی دەوڵەمەندی هەیە و منداڵ لە نەخۆشی دەپارێزێت.

شیرپێدانی سروشتی منداڵ لە خولەکەکانی یەکەمی لەدایکبوونەوە دەستپێدەکات و دایکان دەتوانن تا سێ ساڵی یەکەم بەردەوام بن لێی، گەر نەکرا لایەنی کەم پێویستە شەش مانگی سەرەتای تەمەنی منداڵ شیری سروشتی پێبدرێت.

بەپێی توێژینەوەکان، ئەو منداڵانەی شیری سروشتیی دایکیان پێدراوە، کەمتر تووش نەخۆشی قەڵەوی و شەکرە بوونەتەوە، هاوکات دایکانیش کەمتر ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان هەبووە.

بابەتی پێشتر

شەش ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داوا دەكەن سبەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە ئەنجامبدرێت

بابەتی دواتر

چین و هیندستان لەسەر کێشەی ناوچە سنوورییەکان ئاگربەستیان راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share