لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا زیادەی بودجەی قەتەر نزیکەی 712 ملیۆن دۆلارە

وەزارەتی دارایی قەتەر رایگەیاند، لە ماوەی چارەکی دووەمی ئەمساڵدا نزیکەی 712 ملیۆن دۆلار زیادەی بودجەیان هەبووە.

وەزارەتی دارایی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا کە لەڕێگەی هەژماری رەسمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، ”ئەو زیادەیەی لە بودجەدا هەیە بۆ کەمکردنەوەی قەرزی گشتی بەکاردەهێندرێت، بەو پێیەش زیادەی نەختینەمان نابێت”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ”کۆی داهاتەکانی چارەکی دووەمی ئەمساڵ نزیکەی 59.9 ملیار ریاڵ بووە کە دەکاتە 16.4 ملیار دۆلار، لەو ژمارەیەش 41.1 ملیار ریال کە دەکاتە 11.3 ملیار دۆلار داهاتی نەوت و گاز بووە”.

ئەو وەزارەتە روونیشیکردووەتەوە، ”کۆی خەرجییە گشتییەکان لە ماوەی چارەکی دووەمی ئەمساڵدا نزیکەی 57.3 ملیار ریاڵ بووە کە دەکاتە 15.7 ملیار دۆلار، کە 16.5 ملیار ریال بۆ مووچە و کرێ، و 21.2 ملیار ریال بۆ خەرجییە هەنووکەییەکان بووە و بە بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی 2023 بەڕێژەی 1.8% کەمیکردووە”.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی قەتەر، لەکاتێکدا داهاتی نانەوتی 18.7 ملیار ریاڵ بووە کە دەکاتە 5.12 ملیار دۆلار، بە بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی 2023 بەڕێژەی 12.4% کەمیکردووە.

بابەتی پێشتر

بنیامین نەتەنیاهو: رۆژانێكی سەخت لەبەردەماندایە

بابەتی دواتر

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی: لە 6 مانگی رابردوودا 80399 ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share