سەرۆكی بیلاڕوسیا سەردانی كۆچبەرانی كرد و دەڵێت: کەس بەزۆر نانێرینەوە

ئەلیكساندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوسیا، لەگەڵ کۆچبەرانی کورد لەسەر سنوورەكانی وڵاتەكەی و پۆڵەندا كۆبووەوە.

ئاژانسی هەواڵی بێلتای بیلاڕوسی بڵاویكردەوە، لۆكاشینكۆ سەردانی ناوچەی گرۆدنای كردووە كە كەمپی كاتیی كۆچبەرانی لێیە و لەگەڵ كۆچبەراندا كۆبووەتەوە و لەبارەی بارودۆخی ژیانیانەوە گفتوگۆی لەگەڵكردوون.

لەبارەی سەردانەكەوە، ڕۆژنامەنووس ئاكۆ مەجید بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، سەرۆکی بیلاڕوسیا بە كۆچبەرانی وتووە، “ئێوە ئازادن دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆتان یاخود دەمێننەوە، ئێمە کەس بەزۆر نانێرینەوە و کۆچبەران دەتوانن بڕۆن بۆ ئەوروپا”.

ئەلیكساندەر لۆکاشینکۆ ڕایگەیاندووە، “ئێمە لەگەڵ ئەڵمانیا قسەمان کردووە و بەڵێنیان پێداوین ژیانی کۆچبەران باشبکەین، بەڵام ئەوەی کێشەیە پۆڵەندایە كە ناھێڵێت کۆچبەران بە خاکەكەیدا تێپەڕببن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: سەرۆک ترەمپ بەردەوامدەبێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق

نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەردەوامدەبن لە پاڵپشتیکردن و بە‌هێزترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق. مایک واڵتز، نوێنەری ئەمریکا…
Total
0
Share