سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار وەک تیمێک لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری کاردەکەین

لەبارەی شەقامی 100 مەتری سلێمانییەوە سەرۆکی شارەوانی ئەو پارێزگایە رایگەیاند سولفەیان بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە خەرجکراوە و لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار وەک یەک تیم کاردەکەن.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری ئاماژەی بەوە کرد، ”ئێستا سولفە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار خەرجدەکرێت و پشتیوانی و پاڵپشتی داراییش کراون”.

دەشڵێت، ”لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار وەک تیمێک لەو پڕۆژەیەدا کاردەکەین و زۆر هاوکار و پشتیوانی تەواوکردنی پڕۆژەکەن”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share