سودانی سەرکردە ئەمنییەکانی عێراق کۆدەکاتەوە

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کە هاوکات فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقە کۆبوونەوەی بە سەرکردە ئەمنییەکان کرد لە بەغداد و چەند رێنماییەکی پێدان.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی خۆی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی کردووە و لەسەر ئەو پەرەسەندنانەی چەند کاتژمێری رابردووی ناوچەکە بووە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەسەر هەموو بابەتە ئەمنییەکان کاردانەوە چاوەڕوانکراوەکانی دەرئەنجامی رووداوەکانی عێراق و ناوچەکە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا سودانی کۆمەڵێک رێنمایی و راسپاردەی بۆ پێکهاتە ئەمنی و سەربازییە جیاوازەکان دەرکردووە، بەبێ باسکردنی وردەکاری زیاتر.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتەکانمان بۆ بەیروت رانەگیراون و بەردەوامن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی دیداری بازرگانی فەڕەنسی – کوردستانی لە پاریس ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share