چاوی بە زەرقاوی كەوتووە.. موفتیی قاعیدە لە سەڵاحەدین دوو سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو

دەستگیركراوێكی داعش لە هەرێمی كوردستان

دادگای تاوانی عێراق لە سەڵاحەدین سزای لەسێدارەدانی دەرهەق بە موفتیی شەرعی ڕێكخراوی قاعیدە دەركرد.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دادگای تاوانی سەڵاحەدین دوو سزای لەسێدارەدانی دەرهەق بە موفتیی شەرعیی گروپی قاعیدە لە پارێزگای سەڵاحەدین دەركردووە.

ئاشكراشیكرد، ناوبراو “دانیناوە بە كاركردنی وەك موفتیی شەرعی قاعیدە، یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی لە شرگات و چەندین دیداری لەگەڵ ئەبو مەسعەب زەرقاوی ئەنجامداوە”، كە سەركردەیەكی ڕێكخراوی قاعیدە بوو و لە ساڵی 2006دا كوژرا.

دادگاكە ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو تیرۆرستە دانیناوە بە دەركردنی فەتوای ڕێگەدان بە كوشتنی سەربازانی سوپا و كارمەندانی پۆلیس، سەرەڕای بەشداریكردنی لە چەندین تاوانی ڕفاندن و بەئامانجگرتنی هێزەكانی پێشمەرگە”.

بەمدواییەش بەشێك بووە لە داعش و بەرپرسی هۆبەی زانیاری ویلایەتی باشووری موسڵی ئەو ڕێكخراوە بووە و كاری كڕینی چەك و دابەشكردنی موچەی بەسەر چەكدارانی ڕێكخراوەكەدا كردووە، وەك ئەوەی لە بەیاننامەكەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: ڕەزامەندیی تەندروستيی عێراقمان وەرگرت بۆ بەشە دەرمانی پاڵپشتیكار بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستيی حكومەتی عێراق كۆبووینەوە و ڕەزامەندی درا…
زیاتر ببینە

چوارچێوەی هەماهەنگی: جەخت لە کاندیدبوونی نوری مالیکی دەکەینەوە

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان رایدەگەیەنێت، نوری مالیکی کاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و ناگۆڕدرێت. لە بەیاننامەیەکدا، چوارچێوەکە رایگەیاند، “چوارچێوەی هەماهەنگی…
Total
0
Share