وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە باس لە راگرتنی گەشتەکانی هێڵی فڕۆکەوانیی عێراقی دەکەن
مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت “گەشتەکانمان بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان بەردەوامی هەیە و نەوەستاون”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ پێویستییەک نییە بۆ راگرتنی گەشتەکانی نێوان عێراق و لوبنان.