سێ هەفتەیە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامنەدراوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان

ماوەی سێ هەفتەیە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سازنەکراوە و تۆڕی میدیایی ئێستاش هۆکارەکەی ئاشکرادەکات.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەفتانە و لە رۆژانی چوارشەممەدا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، بەڵام لە 10 دوای کۆبوونەوەی 10 ی تەمموزی ئەنجومەنەکە هیچ کۆبوونەوەیەکی دیکەی سازنەکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەنجومەنی وەزیران بەهۆی نەبوونی هیچ پرسێک بۆ کۆبوونەوە ماوەی سێ هەفتەیە کۆنەبووەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پێدەچێت چوارشەممەی داهاتوو کۆبوونەوە بکرێت و بەرنامەی کار رابگەیەندرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت ئازار و برینەکان هەوێن و ئیلهامبەخشی هەمیشەیی پێکەوەکارکردنمان بێت

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی: داوامان کردووە ماوەی لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا درێژبکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share