وه‌زاره‌تی كۆچ ژمارەیەک ئاوارەی‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ گەڕانەوە نه‌ینه‌وا

وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق رایگەیاند، 466 ئاواره‌ی له‌ كه‌مپی حه‌سه‌ن شام له‌ هه‌ولێره‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا.

نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق بڵاویکردەوە، بۆ هه‌ر خێزانێک بڕ‌ی 4 ملیۆن دیناری عێراقیان به‌چه‌كی بانكی پێده‌دات و ئاماژەی بەوەشکردووە، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاوارەکان بە هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا بووە.

ئیڤان فائق، وه‌زیری كۆێ و كۆچبه‌ران لەو بارەیەوە ئەوەی ئاشکراکردووە، وه‌زاره‌تەکەیان یارمه‌تی دارایی و هاوكاری فریاگوزاری و كه‌لوپه‌لی به‌رده‌وام بۆ پاڵپشتی سه‌قامگیری بۆ گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كات و پلانی گه‌راندنه‌وه‌شیان جێبه‌جێده‌كرێت و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و کاتەی پرسی ئاواره‌كان به‌ته‌واوی كۆتاییدێت.

بابەتی پێشتر

ئاماری نوێی گەیشتنی کۆچبەران بە دورگەکانی یۆنان بڵاوکرایەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: دەبێت ئازار و برینەکان هەوێن و ئیلهامبەخشی هەمیشەیی پێکەوەکارکردنمان بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share