نۆرینگەیەکی یاریدەدەری پزیشکی و کۆگایەکی نایاسایی داخران

لە سۆران، نۆرینگەیەکی یاریدەدەری پزیشکی و کۆگایەکی نایاسایی داخران.

بەرێوەبەرایەتیی کوالێتیی کۆنتڕۆڵی دەرمان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 30ی تەمموزی 2024 لیژنەی باڵای چاودێریی دەرمان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای دەرمانسازان سەردانێکی مەیدانییان بۆ نۆرینگە پزیشكییەكان، دەرمانخانەکان و کۆگاکانی دەرمان لە قەزای ناوەندیی سۆران ئەنجامدا.

دەشڵێت، سەرەنجام نۆرینگەیەکی یاریدەدەری پزیشکییان لە ناوچەکە داخست، هەروەها لیژنەکە دەستیان بەسەر کۆگایەکی نایاسایی حەشاردانی دەرماندا گرت کە بەشێوەیەکی نازانستی و دوور لە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەرمانی تێدا هەڵگیرابوو.

 

May be an image of 4 people and text

 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بابەتی دواتر

ئاماری نوێی گەیشتنی کۆچبەران بە دورگەکانی یۆنان بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share