عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەریی سودان لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاریبوو.
میدیاکانی سودان بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە عەبدولفەتاح بورهان سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەریی سودان لە کاتی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی دەرچووانی کۆلێژی جەنگی لە رێگای درۆنەوە کراوەتە ئامانج.
ئاشکراشیانکرد، ناوبراو بە سەلامەتی رزگاریبووە و گواستراوەتەوە بۆ شاری بۆرتسودان.