سەرانی كودەتاكەی میانمار فەیسبوك قەدەغە دەكەن

سوپای میانمار فەیسبوك ڕادەگرێت

سوپای میانمار فەرمانیان بە كۆمپانیا پەیوەندییە ناوخۆییەكانی وڵاتەكەیان كردووە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بوەستێنن، ئەمەش هاوكات لەگەڵ ئەو هەڵمەتەی تایبەت بە مانگرتنی مەدەنی لە وڵاتەكەدا لە ئارادایە.

وەزارەتی گواستنەوە و پەیوەندییەكان داوای وەستاندنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی كرد تا نیوە شەوی 7ی ئەم مانگە، بەهۆی ئەوەی “تۆڕەكان بەشدارن لە تێكدانی سەقامگیریی وڵات”.

لەپاش كودەتاكەی دووشەممەی ڕابردوو بانگەوازی ئەنجامدانی ناڕەزایی مەدەنییانە بەخێرایی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەوە.

ئێوارەی چوارشەممە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، هیچ زانیارییەكی نوێی لەبارەی دۆخی ئۆن سان سوكی، سەرۆكی پارتی دەسەڵاتدار و دەستگیركراوانی دیكە پێنەگەیشتووە.

پاش كۆنتڕۆڵكردنی دەسەڵات سوپای وڵات باری لەناكاوی ڕاگەیاند و مینگ ئۆنگ هلاینگ، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەسەڵاتی گرتەدەست و ئێوارەی هەمان ڕۆژیش ئەندامانی حكومەتی نوێی ئاشكراكرد و بەڵێنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیشیدا.

بابەتی پێشتر

هیندستان دەبێتە خاوەنی سیستمی ئێس-400ی ڕوسی

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share