كچێكی گەنج لە رووبارێكی سنووری زاخۆ خنكا و پۆلیسی ناوچەكە دەڵێت، تەرمەكەی لەلایەن بەرگریی شارستانییەوە دەرهێنراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، كاتژمێر 3:30 خولەكی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كچێك بە ناوی (ش.م.ع.) تەمەن 24 ساڵ لە رووباری خابور لە نزیك گوندی (چەم سیرمۆ) خنكا.
باسی لەوەشكرد، تەرمەكەی لەلایەن تیمی بەرگریی شارستانییەوە دەرهێنرا و رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا.
بە بڕیاری دادوەر لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكەوە بەپێی ماددەی (349) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستیپێكرد، پۆلیسی زاخۆ وادەڵێت.