بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە بە گوژمەی 10ملیار دینار دادەنرێت

بڕیارە ئەمڕۆ 13ی تشرینی یەکەم، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانییە دابنێت کە گوژمەی تێچووەکەی 10 ملیار و 300 ملیۆن دینارە.

لەسەر پڕۆژەکە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تویتێکدا ڕایگەیاندووە، “بە پەرۆشم بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ گوێ لە خەڵکی دەڤەرەکە بگرم و مەبەستمانە ئیدارەی ڕاپەڕین سوود لە توانا ئابورییەکانی وەربگرێت”.

سەرۆکی حکومەت وتوشیەتی، “من، ئێستا لەرێگەم بۆ ڕانیە، شوێنی سەرهەڵدانی ڕاپەڕینەکەی 1991، بۆ ئەوەی بەردی بناغەی پردی دەربەندی ڕانیە دابنێم، (کە پڕۆژەکە) بە 9 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت”.

مەسرور بارزانی نوسیویشیەتی، “مەبەستمانە یارمەتیی ئیدارەی ڕاپەڕین بدەین بۆ ئەوەی سوود لە توانا ئابوورییەکانی وەربگرێت، بەپەرۆشم بۆ ئەوەی راستەوخۆ گوێیان لێبگرم و بزانین دەتوانین چی زیاتر بکەین”.

بەپێی زانیارییەکان لە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین چەند پڕۆژەیەکی دیکەش ڕادەگەیەنرێت.

 

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. لەسەر سنوور ئێرانییەکان وەک یاری تێنس تەماشای شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکەن

بابەتی دواتر

ئەو کۆشکەى لەلایەن کۆیلەکانەوە بە 10 ساڵ دروستکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share