نرخی هەر ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی حوزەیران لەنێوان 14 بۆ 15 هەزار دیناردایە

عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی شاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بە گوێرەی خەمڵاندنەکانی نرخی گازوایل و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتییان، نرخی هەر ئەمپێرێک لەنێوان 14 بۆ 15 هەزار دیناردا دەبێت.

عوسمان محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئەمڕۆ مۆلیدە ئەهلییەکان نزیکەی 340 کاتژمێر کارەباییان داوە بە هاوڵاتییان و بە گوێرەی کاتژمێرەکانی کارکردنیان تا کۆتایی مانگ، جیاوازییەکی کەم کە رەنگە 500 دینارێک بێت لەنێوان نرخی ئەمپێری مۆلیدەیەک بۆ مۆلیدەیەکی دیکە هەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی ئەم مانگەدا، جیاوازی نەبووە لە نێوان مۆلیدەکان وەک مانگەکانی دیکە و هەموویان هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی کوژابێتەوە دەبێت کارەبایان دابێت بە هاوڵاتییان و سیستمی کارکردنیان بەجۆرێک بووە لەگەڵ کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێر کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابینبکەن.

بابەتی پێشتر

دوای بەدواداچوونەکەی تۆڕی میدیایی ئێستا بنکە تەندروستییەکەی هەولێر کرایەوە

بابەتی دواتر

دوو کاندیدی پارتی لەلایەن كۆمسیۆنەوە دوورخرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share