سلێمانی.. بەنزین هەرزاندەبێت

لە سلێمانی بەنزین هەرزاندەبێت و ئەمڕۆ دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نرخی جۆرە جیاوازەكانی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزن و هەر لیترێكیان 25 دینار لە نرخەكەی كەمدەبێتەوە.

سەبارەت بە نرخی غازی شل و گازوایل، بەهمەن شێخ قادر وتی، “بە هەمان شێوە غازی شل 25 دینار بۆ هەر لیترێك كەمدەبێتەوە و گازوایل لیتری 50 دینار هەرزاندەبێت”.

وتەبێژی بەنزینخانەكان روونیكردەوە، بڕی لیترێک بەنزینی سوپەر لە 1250 دینارەوە دەبێت بە 1225 دینار، بەنزینی موحەسەن لە 1100 دینارەوە دەبێت بە 1075 دینار، بەنزینی نورماڵ لە 900 دینار دەبێت بە 875 دینار، گازوایل لیترێكی لە 850 دینارەوە دەبێت بە 800 دینار و لیترێک غازی شل لە 550 دینارەوە دەبێت بە 525 دینار.

لەبارەی بە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی سووتەمەنییەوە، بەهمەن شێخ قادر ئاشكرایکرد، بەهۆی زۆربوونی بەنزینی عێراقی لە جۆرەكانی 690 دیناری و بەنزینی 800 دیناری، خواست لەسەر بەنزینی ئەهلی کەمیکردووە  و خستنەڕوویەكی زۆر هەیە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بۆ یانە خوازیارەکان: (9) یاریزان بۆ فرۆشتن

بابەتی دواتر

سەبەتەیەکی دیکەی خۆراک دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی ئەگەری بارانبارین ھەیە

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی ھەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەكەم پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتوو ڕاگەیاند، پێشبینی ئەوە دەکات…
Total
0
Share