دوای بەدواداچوونەکەی تۆڕی میدیایی ئێستا بنکە تەندروستییەکەی هەولێر کرایەوە

دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی ئێستا بەدواداچوونی بۆ داخستنی بنکەیەکی تەندروستیی لە شاری هەولێر کرد، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر بنکەکەی کردەوە و کارمەندەکانیشی گەڕاندەوە سەر کارەکانیان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، دوایئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵی داخستنی دەرگای بنکەی تەندروستیی هاوکاریمان بەهۆی کێشەی بێکارەباییەوە بڵاوکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر دەرگای بنکەکەی کردەوە و کارمەندەکانیشی گەڕاندەوە سەر کارەکانیان.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا دەوام لە بنکە تەندروستییەکە ئاسایی بووەتەوە.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن نموونەی سەرەتایی وەرەقەی دەنگدانی پەسەندکرد

بابەتی دواتر

نرخی هەر ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی حوزەیران لەنێوان 14 بۆ 15 هەزار دیناردایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share